کوردستان میدیا: ژماره‌یه‌کی ناڕوون له هاووڵاتییانی ئێرانی له عه‌ره‌بستان به تۆمه‌تی قاچاخی ماده سڕکه‌ره‌کان، له سێداره دران.
ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌وانه بۆ شه‌ش ساڵی پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و به گوێره‌ی هێندێ سه‌رچاوه، نزیکه‌ی ٢٥ ئێرانیی دیکه به تۆمه‌تی وێکچوو له عه‌ره‌بستاندا زیندانى کراون.
رێژیمی ئێران که هه‌تا ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش حاشای له ده‌سبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی ئێرانیی له عه‌ره‌بستان ده‌کرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا پاش له سێداره‌دانی شه‌ش ئێرانی له عه‌ره‌بستان، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی کردووه.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا حاشای لێ ناکرێت ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان به له سێداره‌دانی هاووڵاتییانی ئێرانی په‌یامێکی سیاسیی روون به رێژیمی ئێران ده‌دات، واته که‌مترین بایه‌خێک بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران دانانێت و هیچ هه‌وڵێکیش له‌مه‌ڕ ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان نادات.
هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان به زیاد کردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، که توانای به‌ڕێوه‌بردنی گه‌مارۆکانی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه چه‌ند قات کرده‌وه، په‌یامێکی له‌و چه‌شنه‌ی ئاراسته‌ی رێژیمی ئێران کردووه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران