کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لۆمۆند: ڕووداوەکانی ناوچەکە بە زیانی ئێران تەواو بووە

12:51 - 14 خەرمانان 2720

ڕۆژنامەی "لۆمۆند" بڵاوی کردووەتەوە، ڕووداوەکانی ناوچەکە بە زیانی ئێران تەواو بووە، جیا لەوە ڕێککەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و تەقینەوەی بەیرووت زیانێکی قورستری بە ئێران گەیاندووە.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، ئامانجی سەرەکیی ئیمارات بەهێزکردنی بەرەی عەرەبەکان و ئیسرائیل دژی تارانە و بەرپرسانی ئیمارات ئامانجیان ئێرانە نەک فەلەستین چونکە ئێران لە درێژماوەدا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: "ڕێژیمی ئێران دوو چەکی بۆ بەرگری لە خۆی بەکار هێنا، یەکەم مووشەک بۆ بەرگری لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی و دووەم دروستکردنی گرووپی میلیشیایی لە ناوچەکەدا. ئەو کارەی ڕیژیمی ئێران دوو لێکەوتەی هەبووە، دروستبوونی بەرەی عەرەب و ئیسرائیل دژی ئیمپریالیزمی ئێران و پشتگوێ‌ خرانی پرسی فەلەستین".

لە ئێستادا جیا لە ئیمارات، دەوڵەتی بەحرەین ئیزنی بە ئیسرائیل دا کە لە ئاسمانەکەی کەڵک وەربگرێت.

خەڵکی وڵاتانی عەرەبی، ڕێژیمی ئێران بە دوژمنی خۆیان دەزانن و خۆپیشاندانەکانی لوبنان و عێراق دەرخەری ئەوەیە خەڵک لەو ڕێژیمە بێزارن.