کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لیستی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر بە حیزبی دێموکرات نوێ کرایەوە

10:56 - 19 رەشەمه 2718

خوێنەرانی بەڕێزی کوردستان میدیا

ماوەیەک لەمەو پێش، لیستی کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی تیرۆرکراوی دەستی کۆماری ئیسلامی، لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا بڵاوکرایەوە کە چەند ئۆرگانی حیزبی دیموکرات ئامادەیان کردبوو.

هەر ئەوکاتیش راگەیەندرا کە ئەو لیستە ناتەواوە و داوا لە هەموو دڵسۆزان کرا کە بۆ کەمکردنەوەی کەموکووڕیەکانی هاوکار بن.

لەم ماوەیەدا هەرچی تێبینی لەسەر لیستەکە هەبوو، ئۆرگانی پێوەندیداری حیزبی کۆی کردوەتەوە و رێکوپیکی کردوە.

لێرەوە وێرای دەستخۆشی لەو کەسانەی کە هاوکارییان کرد بۆ باشترکردنی لیستەکە، رادەگەیەنین کە ئێستاش بێ کەموکووڕی نیە و هیوادارین کە رۆژێک بتوانین هەموو تاوانەکانی دەستی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی تۆمار بکەین و تاوانەکانی رێژیمی حاکم لە تاران لە گێژاوی مێژوودا ون نەبن.

بۆ بینینی لیستەکە، لێرە کرته‌ بکه‌.

بۆ بینینی شيكردنەوەى ئامارى كردە تيرۆريستيەكانى كۆمارى ئيسلامى بەرانبەر حيزبى ديمۆكراتى كوردستانى ئێران لێرە کرتە بکە.