کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"لیند توماس گرینفیلد": تا ئێستا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕێککەوتنێک نەکراوە

18:34 - 3 بانەمەڕ 2722

"لیند توماس گرینفیلد" باڵوێزی ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبابەت وتووێژەکان لەسەر پرسی ناوکی وتوویەتی: "تا ئێستا ڕێککەوتنێک نەکراوە و لەوانە نییە ڕێککەوتنێکیش پێک بێت".

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ئیدعای ئەوەی کردبوو کە بەرپرسانی سپای پاسداران بەویان وتووە کە بابەتی سپا نابێ ببێتە ڕێگر لە بەردەم ڕێککەوتنی بەرجام بەڵام بەرپرسانی باڵای ڕێژیم لە ئێستادا لەسەر لابردنی گەمارۆکانی سەر سپا جەخت دەکەنەوە.

ئەحمەد خاتەمی وتاربێژی هەینی تاران لەو بارەوە وتبووی کە سپا دەبێ لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بێتە دەرەوە و هەر کەسێک بەپێچەوانەی ئەمە بجووڵێتەوە، لە بەرەی ئامریکا و ئیسرائیل و دوژمانی ڕێژیمدایە.

"جانت یێلێن" وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا پێشتر بەڵێنیی ئەوەی دابوو کە وەزارەتەکەی هەنگاوی پێویست بۆ ڕێگری لە تێرۆریزم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا هەڵدەگرێت.