کوردستان میدیا: رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌کدا له سێداره‌دانی چوار هاووڵاتیی عه‌ره‌بی ئه‌هوازی مه‌حکووم کردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه دادپرسیی ئه‌و چوار هاووڵاتییه ئه‌هوازییه، ناعادڵانه بووه و به بێ هیچ چه‌شنه روونکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله، لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای مه‌حکووم کردنی ئیعدامی ئه‌و چوار هاووڵاتییه عه‌ره‌به، رایگه‌یاندووه: له سێداره‌دانی ئه‌و که‌سانه پاش دادپرسییه‌کی ناعادلانه و به بێ هیچ چه‌شنه روونکردنه‌وه‌یه‌ک، ده‌رخه‌ری خراپترین ره‌هه‌نده‌کانی ماشینی کوشتاری رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، چالاکانی ئه‌هوازیی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی کوژراوان به‌و رێکخراوه‌یان گوتووه: عه‌بدولڕه‌حمان حه‌یده‌ریان ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، عه‌باس حه‌یده‌ریان ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، و ته‌ها حه‌یده‌ریان ته‌مه‌ن ٨ ساڵ له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه به‌ناوی عه‌لی شه‌ریفی له زیندانی کاروونی ئه‌هواز له رێکه‌وتی ٣٠ی جۆزه‌ردان، له سێداره دران، ته‌رمه‌که‌شیان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌کراوه‌ته‌وه.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: چاره‌نووسی که‌سێکی دیکه به‌ناوی مه‌نسوور حه‌یده‌ریان که له‌م دواییانه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کراوه ناڕوونه و هیچ زانیارییه‌ک له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
له ره‌وتی نائارامییه‌کانی شارۆچکه‌ی مه‌لاشییه له خاکه‌لێوه‌ی ١٣٩٠ی هه‌تاوی، مه‌ئموورێکی هێزی ئینتزامی کوژرا و پاش ئه‌م رووداوه ٦ هاووڵاتیی عه‌ره‌ب ده‌سبه‌سه‌ر کران.
له نێو ده‌سبه‌سه‌ر کراواندا دوو که‌سیان به ١٥ ساڵ زیندان و ٣ ساڵ دوور خرانه‌وه سزا دران چوار که‌سی دیکه‌ش به سزای سێداره مه‌حکووم کران.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای له رێژیمی ئێران کردووه، بارودۆخی ده‌سبه‌سه‌ر کراوانی دیکه‌ی ئێران روون بکاته‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران