کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێدان و كوتانی لایەنگرانی تیمی تراكتورسازیی تەورێز بە تاوانی پشتیوانی لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی وەرزقان

19:27 - 14 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەكانی رێژیم لە یاریگای ئازادی لایەنگرانی تیمی تراكتورسازیی تەورێزیان دایە بەر لێدان و كوتان.
ئەو لێدان و كوتانە لە حاڵێكدابوو كە دوو تیمی پێرسپۆلیس و تراكتورسازیی لە یاریگای ئازادی سەرقاڵی یاری كردن بوون و لایەنگرانی تراكتورسازیی بە نیشانەی پشتیوانی لە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات کراسەکانیان داکەندووە و دروشمیان سەر داوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، هێزەكانی دژە شۆڕش ئەو تەماشاچیانەیان داوەتە بەر لێدان و كوتان و بێ‌ حورمەتی پێی كردن.
رێكەوتی ٢١‌ی گەلاوێژ بوومەلەرزەیەك بە گوژمی ٦،٢ بە پلەی ریشتێر شارەكانی اهر، هریس، وەرزقان و كایبر‌ی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات هەژاند و تێیدا زیاتر لە ١٤ ئاوایی بە تەواوەتی لەناوچوون و نزیك بە ١٢٠ گوندیش خەساری بەرچاویان بەركەوت.
دوای تێپەڕینی نزیك بە چوار مانگ لە رووداوی بوومەلەرزەی شارەكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، بنەماڵەی لێقەوماوان بەهۆی بێ‌ ئیمكاناتی و لێدوانە دژبەیەكەكانی لێپرسراون تووشی سەر لێشێواوی بوون.

2941.jpg


دوابەدوای روودانی بوومەلەرزەكە چەندین وڵات ئامادەیی خۆیان بە مەبەستی یارمەتی كردن بە بنەماڵەی قوربانیان و فریاگوزاری دەربڕی، بەڵام یارمەتیەك كە لەگەڵ دژ كردەوەی لێپرسراونی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەرەڕوو بۆوه.