![](/weney-mallperr/2724.jpg)
کوردستان میدیا: به‌وته‌ی به‌رپرسی رێکخراوی ژینگه‌پارێزیی پارێزگای ورمێ، گۆلی ورمێ له حاڵی وشک بوون دایه و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان هیچ هه‌وڵێکی ئه‌وتۆ بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و پرسه ناده‌ن.
محه‌ممه‌دی زاده وتی: گۆلی ورمێ ساڵانه پێویستیی به ٥٠٠ میلیارد تمه‌ن بوودجه هه‌یه و ئه‌مه له‌حاڵێک دایه که لێپرسراوانی رێژیمی ئێران هه‌تا ئێستا ئه‌و بوودجه‌یه‌یان دابین نه‌کردووه.
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار خۆپیشاندان به مه‌به‌ستی دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ پێشگیری له وشک بوونی گۆلی ورمێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان هیچ رێکارێکیان بۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر خه‌ساره‌کانی یه‌که‌م تۆفانی خوێی گۆلی ورمێ مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ره‌ز و باخه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و گۆله‌ی لێکه‌وته‌وه.
شایه‌تحاڵان له‌و باوه‌ره دان، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێ بارینه به‌رده‌وام بێت، هه‌تا ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رجه‌م ره‌ز و باخه‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره له‌ناو ده‌چن.
له حاڵی حازردا وردیله‌کانی خوێ وای کردووه که هیچ به‌رهه‌مێکی کشتوکاڵی له مووچه‌کانی ده‌وروبه‌رلای گۆلی ورمێ نه‌ڕوێ.