کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی "باباعەلی مێهرپەروەر"ی کرد

11:35 - 31 خاکەلێوه 2721

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای شاندێكی یاوەری، بە مەبەستی سەرەخۆشی و هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ "باباعەلی مێهرپەروەر" سەردانی ناوبراوی كرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوە "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای شاندێكی یاوەری، بە مەبەستی سەرەخۆشی و هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ "باباعەلی مێهرپەروەر" كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتووەته‌وه‌ كوردستان، سەردانی بەڕێزیانی كرد.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی كۆچی ناوادەی كاک "سەلاح" كوڕی "باباعەلی" كە ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشیی كورۆناوە گیانی لەدەست دابوو، بەداخبوونی خۆی و حیزبی دێموكراتی بە ناوبراو ڕاگەیاند: "كاک سەلاح مێهرپەروەر، جیا لەوەی كە كوڕی كاک باباعەلی بوو، لە هەمان كاتدا بۆ خۆشی تێكۆشەرێكی دیار و كەسایەتییەكی جێگای ڕێزی نیشتمانپەروەران بوو و لەدەستدانی بۆ هەموومان خەسارێكی ناخۆش بوو".

"باباعەلی مێهرپەروەر" وێڕای دەربرینی دڵخۆشی و سپاسگوزاری لەو سەردانەی لێپرسراوی گشتیی حیزب و شاندی هاوڕێی، لە هەمان كاتدا ئەویش بۆ كۆچی دوایی كاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ڕێبەریی حیزب بەهۆی كورۆناوە، سەرەخۆشیی لە لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات كرد.