کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی نەخۆشخانەی حیزبی دێموکراتی کرد

14:13 - 22 بانەمەڕ 2721

لە ڕۆژی جیهانیی پەرستاردا "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی نەخۆشخانەی حیزبی دێموکراتی کرد.

لەو سەردانەدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەرستاردا "هیجری" لەگەل کادری دەرمانی و پەرستارەکان کۆ بوویەوە و گوێی لە قسەکانی پەرستارەکان گرت.

پەرستارەکان لەو سەردانەدا ویست و داخوازییەکانی خۆیان بۆ لێپسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات خستە ڕوو.

هاوکات "مستەفا هیجری" سپاسی زەحمەت و تێکۆشانی کادر و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی حیزبی دێموکراتی کرد کە لە قۆناغە هەستیار و سەختەکاندا هەمیشە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکی خۆیان بەڕێوە بردووە.

لەو سەردانەدا "هیجری" دەستخۆشی لە پەرستارەکان کرد کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنادا زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە.