"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پێشانگای شەهیدانی کوردستانی کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانی نوێ کردەوە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ۲۷۲۰ی کوردی، "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی پێشانگای شەهیدانی کرد و سپاسی هاوڕێیانی بەشی شەهیدانی کرد کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەم پێشانگایەیان نۆژەن کردووەتەوە.
ناوبراو لەو سەردانەدا بۆ پێشانگای شەهیدانی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ ڕێبەرانی شەهیدمان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمان و بەڵێنییان نوێ کردەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو شەهیدانە، لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بین.
"هیجری" تایبەتی دەستخۆشی لە هاوڕێیانی بەشی شەهیدان کرد کە هەوڵێکی زۆریان بۆ ئەم پێشانگایە ئەنجام داوە.