کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندامانی حیزب لە نوروێژ کۆ بووەوە

10:34 - 16 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، دیدارێکی لەگەڵ ئەندامانی حیزب لە وڵاتی نوروێژ پێک هێنا.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی، مسته‌فا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌س له ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب پێک هێنا.

سه‌ره‌تا له ‌لایه‌ن هاوڕێیان، خۆشکه شه‌هلا یارحوسێنی و کاک هیوا ئه‌حمه‌دی به‌خێرهێنانی به‌ڕێز کاک مسته‌فا و ئاماده‌بووان کرا.

دواتر لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات باسی له دوایین گۆڕانکارییه‌کانی حیزب دوای کۆنگری ١٦ کرد.

دوای باسه‌که‌ی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، به‌شداران ڕا و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی کۆنگره باس کرد.

هه‌ر له هه‌مان شوێن، دواتر به‌ڕێزیان کۆبوونه‌وه‌یەکی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له نۆروێژ پێک هێنا، که کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌تی ڕێکخستن و حیزبی ئاڵوگۆڕ کرا.