کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێکۆڵەرێکی کورد نۆ داهێنانی پزیشکی تۆمار کرد

13:06 - 27 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: لێکۆڵەرێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەتا ئێستا ٩ کەرەستەی پزیشکی بۆ دنیای پزیشكی داهێناوە و تۆماری کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان "بێهزاد کازمی" کارناسی بێهۆشی، کە لە بەشی پزیشكی خوێندوویەتی، نۆ کەرەستەی پزیشکی داهێناوە و لە ڕێکخراوی داهێنانەکانی ئێراندا تۆماری کردووە. بە وتەی ناوبراو ئەو داهێنانە خاڵێکی بنەڕەتی و گرینک له بەشی پزیشكیدان.

ئەو پزیشکە کوردە، هەتا ئێستە ٥٠ نامیلکەی زانستی لە بلاڤۆکەکانی نێوخۆ و دەرەوەدا بڵاو کردووەتەوە، هەروەها یەکێک لە داهێنانەکانی ئەو پزیشکە لە پیشانگای جیهانیی داهێنانەکانی ژنێڤی سوئیسدا پیشان درا.

ئەو پزیشکە کوردە، هەتا ئێستە کەرەستەی پزیشکیی وەک (سێت سرۆم ئانژیڤکت، دەزگای ونتیلاتۆر (دەزگای هەناسەی دەسکردی میکانیکی)، لوولەتراشی نێو هەفیک بە توانایی سووڕانی ٣٦٠ دەرجەوە، قەفسی دەرمانیی ژیرۆک بۆ بەرەنگاریی لە کوتانی هەڵەی دەرمان) و چەندین داهێنانی دیکەی تۆمار کردووە.

ئەو لێکۆڵەر و داهێنەرە کوردە، لە نەخۆشخانەی "خومەینیـ"ـی شاری مەهاباد سەرقاڵی کارکردنە.