کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئاواییەكانی سەر بە شاری دیواندەرە چالاكیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی ٢‌ی رێبەندان بەڕێوە چوو

19:53 - 5 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان، لە گوندەكانی سەر بە شاری دیواندەرە چالاكیان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە ئاواییەكانی كەوڵە، گوڵانە و زاغە‌ی سەر بە شاری دیواندەرە تراكت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢‌ی رێبەندان بڵاو كراوەتەوە.
ئەندامان و دۆستانی دێمۆكرات بۆ بەشێكی بەرچاو لە دانیشتوانی ئەو ئاوایانە كۆرتە نامەی پیرۆزباییان ناردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەكی زۆریش دروشم بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان نووسراوە.