کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بازاڕی ئامرازە زیادییەکانی ماشیندا گرانفرۆشی دەکرێت

10:19 - 11 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: سەرەڕای گرانبوونی نرخی بێنزین و نەدانی یارانەی بێنزین بە خەڵک، گرانی باڵی بەسەر ئێراندا کێشاوە. فرۆشیارانی ئامرازە زیادییەکانی ماشینیش دەستیان بە فرۆشتنی کاڵای ساختە کردووە.

لە شاری مەشهەددا ژمارەیەک لە فرۆشیارانی ئامرازە زیادییەکانی ماشین، بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە دۆخی ئابووری، دەستیان بە گرانفرۆشیی کاڵای پێویستی ماشین کردووە.

خەڵک باسیان لەوە کردووە کە نەبوونی ئێتیکێتی نرخ لەسەر کەرەستەکان و هەروەها نەدانی فاکتۆری فرۆش، دوو ڕێگە بۆ وەرگرتنی پارەی زیادە لە خەڵکن.

پاش بەدواداچوونەکانی خەڵکی مەشهەد، لەمەڕ گرانفرۆشیی فرۆشیارەکان، دەرکەوتووە کە هەندێک لە فرۆشیارانیش، "لێنتی تۆرمۆز"ی ناستانداردیان بە نرخێکی زۆر کەمتر لەوەی کە پەسەند کراوە بە خەڵک فرۆشتووە.

بە وتەی خەڵک لێنت تۆرمۆزێک کە نرخی کەرەستە ستانداردەکەی ١٨٠ هەزار تمەنە لەلایەن فرۆشیارانەوە بە نرخی ٦٠ هەزار تمەن فرۆشراوە و کەرەستەکەش ساختە بووە.

گرانبوونی نرخی بێنزین، کاریگەریی لەسەر نرخی کەرەستەکانی دیکەش داناوە و هەندێک لە فرۆشیارانیش بە مەبەستی پڕکردنی گیرفانی خۆیان دەستیان بە فێڵبازی کردووە.

بەپێی دانپێدانانی خودی ڕێژیم ئامرازە ساختەکانی ماشین تاکوو ئێستا خەساری گیانی و ماڵیی زۆریان بە خەڵک گەیاندووە.

چاوەدێری نەکردنی بەرپرسانی ڕێژیم بەسەر بازاڕەکانی ئێراندا دەرفەتی کەڵکاژۆ وەرگرتنی بۆ زۆر کەس ڕەخساندووە و ئەمەش لە کۆتاییدا زیاترین زیان بە خەڵکی هەژار دەگەیەنێت.