کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بروکسێل خۆپیشاندانێک دژی هێرشەکانی تورکیە بەڕێوەچوو

16:13 - 1 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: لە بروکسێل بۆ پشتیوانی لە خەباتی نەتەوەی کورد و مەحکوومکردنی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بەشێک لە خاکی کوردستان خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەر، بە سەدان کورد و دۆستانی کورد لە هەموو شوێنێکی شاری بروکسێل، بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا و مەحکوومکردنی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بەشێک لە خاکی کوردستان خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.

لەو خۆپیشاندانەدا کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون و داوایان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەنیسبەت هێرشەکانی تورکیە هەڵوێست بگرێت.

لەو خۆپیشاندانەدا، هێرشی تورکیە وەک ژینۆسایدی نەتەوەی کورد لە قەڵەم درا و داوا کرا پێش لەو هێرشانە بگیردرێت.