
بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە ئەمساڵ لە شارەکانی کوردستان بەتایبەت شاری "بۆکان" هەلاوەومەلاوە بەشێوەیەکەی جیاواز لەلایەن خەڵکەوە بەڕێوە چووە.
لە هەلاوەومەلاوەدا کە منداڵان بە کۆڵان و شەقامەکاندا دەگەڕێن جیا لە نوقڵ و شیرینی و هێلکە وەرگرتن لەلایەن خەڵکەوە، کتێبی کوردی و چیرۆکی منداڵانیان پێ درا.
ئەو بۆنەیە هەر ساڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بەشێوەی جیاواز بەڕێوە دەچێ و ئەمساڵ لەلایەن منداڵان و بنەماڵەکانەوە پێشوازییەکی گەرموگوڕی لێ کراوە.
"هەلاوەومەلاوە" و نەرۆزانە لە کوردەواریدا مێژوویەکی کۆنی هەیە و نیشانەی خۆشەویستی و یەکماڵبوونی کورد دەردەخات.