کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:13 - 10 جۆزەردان 2720

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی ''برایم ئاوا"ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئۆگرانی ڕێبازی دێموکرات لە بەڵندگۆی مزگەوتی ئەو گوندەوە سروودی شۆڕشگێڕانەیان بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها ڕایانگەیاندووە: "هەتا گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانمان لە تێکۆشان بەردەوام دەبین و دەست لە خەبات دژی داگیرکەران هەڵناگرین".

ئەو کارەی قارەمانانی دێموکرات بووەتە هۆی دڵخۆشیی خەڵکی ''برایم ئاوا'' و ناوچەکە.