بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.
ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شاری "بۆکان" بەبۆنەی ١٠ى پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوو کادری تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهیدان "ئەبووبەکر کانێ ڕەشی" و "جەلیلی ڕەحیمیـ"ـان کرد.
هاوکات لەنێو شاری بۆکان منداڵانی چاوگەش لە "بۆکان" ئاگریان لە شەقامەکانی ئەو شارەداهەڵ کردووە و دروشمی سەرکەوێ ڕاسان دەڵێنەوە .