کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکان لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانی وەفاداری نوێ کرایەوە

11:46 - 15 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکرات لە بۆکان، چۆمی مەجیدخان و گوندی "خەتایی" سەر بە ناوچەی "ئاڵەشینـ"ـی بۆکان، بە چوونە سەر گۆڕی شەهیدان، وەفاداریی خۆیان دووپات کردەوە.

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا، بوێرانە لەسەر گۆڕی شەهیدان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

هەروەها لەو چالاکییەدا دڵسۆزانی دێموکرات، وێڕای دانەواندی سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداری، سڵاویان ناردووە بۆ کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات.

ئەو تێکۆشەرانەی دێموکرات لەو چالاکییەدا سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهیدان "ڕەحیم سۆفی قۆیتاسی" و "ئیبراهیم چابکـ"ـیان کردووە.

ئەو دوو شەهیدە سەربەرزەی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شەڕی ماڵ بە ماڵی "دارەلەکـ"ـدا گیانی ئازیزیان بەخت کردووە.