کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:29 - 19 جۆزەردان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان لە سێڕێیانی فەلەکەی "ئازادگان'' کە جادەی ئەسڵی لە نێوان پارێزگاکانی ''تەورێز'' و "سنە"یە و ئوتووبووسی شارەکانی دیکە بە ئەوێدا تێپەڕ دەبێت، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات زیاتر لە ٥٠٠ سی‌دیی حیزبی و بەتایبەت وتووێژی دوکتور قاسملوو لەگەڵ "عینایەت فانیـ"ـیان بە موسافیرانی ئوتووبووسەکان داوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.