کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بۆکان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:16 - 18 خاکەلێوه 2722

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "حاجی لەک" لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەسەر دیوارێک لە گۆڕستانی گوندی حاجی لەک بە نەخشاندنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزب دووپات کردەوە.

ئەو شوێنە کە چالاکی تيدا کراوە شوێنێکی پڕ هاتوچۆیە و پێشمەرگەکانی شار بەو کارە دڵی خەڵکی ناوچەکەیان شاد کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوازی جۆارجۆر لە کوردستاندا بەبۆنەی نەورۆز و ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.