لە مانگی سەرماوەزدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێكەوتی ٢ی سەرماوەز، ئەندامانى حيزبى دێموكرات له بۆكان له مانگى هەڵكردنى ئاڵا و ناوى پێشمەرگەدا، له "كێوەڕەش" و كێوى "ناڵهشكێنه" به دروشمى حيزبى و ئاڵاى كوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دیاری کراوە.