کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو

11:53 - 20 خەرمانان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان، ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' ڕێبەری بەلیمەتی کورد،  لە شاری "شنۆ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندەکانی ''شاوانێ و گرکاشان'' بە نووسینی دروشم پەیمانیان لەگەڵ دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هەروەها لەگەڵ نوێترین شەهیدی حیزب و گەل کاک ''عوسمان مستەفا پورر'' و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان نوێ کردووەتەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەڵینیان داوە کە هەتا سەر دەرێژەدەری ڕێگای شەهیدان بن و تا سەرکەوتن دەست لە خەبات هەڵنەگرن.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات پشتێوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردووەتەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر بڕیاریکی حیزبی دەربڕیوە.

هاوکات لە "پیرانشار" لاوانی دێموکرات بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و خۆیان بە قوتابیی ڕێگای دوکتور "سادق" وەسف کردووە.