کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ساڵیادی تێرۆری میکۆنووس لە سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:47 - 18 خەرمانان 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' و هاوڕێیانی چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

ئەندامانی تیکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە سەقز، لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ڕێبەری بلیمەتی گەلی کورد دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' و هاوڕێیانی بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی ئەو ڕێبەرە مەزنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''شەقامی سەعدی، دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی عومەر، کوشتارگا و نزیک سیلۆ''.