کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز لە ناوچەکانی سەر بە بۆکان و سەقز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

13:04 - 15 سەرماوەز 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری هاتنی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی سەر بە بۆکان و سقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵە تیکۆشەرەکانی دێموکرات لە گوندی ''ڕەحیم خان'' سەر بە شاری بۆکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، بە هەڵکردنی سروودی شۆڕشگێڕانە و بڵاوکردنەوەی نووسراوەی حیزبی، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

هەروەها ڕۆڵە بەجەرگەکانی دێموکرات لە پەیامێکدا ئامادەیی خۆیان بۆ هەر چەشنە بڕیارێکی حیزبی دەربڕی.

هاوکات ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە گوندی ''وزمەڵێ'' سەر بە شاری سەقز بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات و هەروەها بڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.