ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە پیرانشار لە شوێنەکانی وەک ''شیناوێ، مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، کۆنەخانێ و تالاری خەیام'' بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، یادی ڕێبەری بلیمەت و ناوداری کوردیان بەرز ڕاگرت.
ڕێبوارنی ڕێبازی دوکتور ''قاسملوو'' بە دروشمی '' قاسملوو چرای ڕێگای خەباتمانە'' پێداگریی خۆیان لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد دەست لە خەبات هەڵنەگرن.