کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ لەسەر ڕێگای بۆکان ـ میاندوئاو چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:49 - 10 پووشپەڕ 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕێکەوتی ٩ لەسەر ١٠ـی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی پێشمەرگەکانی شار بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٣٣ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" و هاوڕێیانی لەسەر ڕێگای بۆکان ـ میاندواو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

پێشمەرگەکانی شار لە نێوان گوندەکانی "داشبەند و مەڵالەر" بە نووسینی دروشم و کێشانەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر شاخەکانی ئەو ناوچەیە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییانە، یاد و ناوی ڕێبەری مەزنی گەلی کورد  دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیانیان بەرز ڕاگرت و هەیبەتی ڕێژیمی داگیرکەریان لەو ناوچەیە تێک شکاند.