ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەندین گوندی مەهاباد لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری میللی دێموکراتیکی کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''گوندی سێلم ساغوڵ، کەوتەر، برایمە، تابلۆکانی جادەی سەری مەیدانان و بەنداوی مەهاباد''
ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییە پێشوازییان لە ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان کردووە و لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پێداگرییان کردوە.