تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرەبەری ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "بۆکان و میاندواو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پێشمەرگە سپی پۆشەکان لە نەخۆشخانەی "بۆکان" لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ بۆ پەیمان نوێکردنەوە و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی دوکتور قاسملووی هەردەم زیندوو چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بەڵێنییان دا تا دواهەناسە پشتیوانی ڕێبازەکەی دوکتور قاسملوو بن.
شوێنی چالاکییەکان بریتین لە: "پارکینگی نەخۆشخانە، بەشی کۆرۆنا، بەشی ئوڕژانس، دەرمانخانە، دەرمانگای گشتی، بەشی خەواندن، بەشی تەندروستی، بەشی تاقیگە و ڕادیۆلۆژی، حەوشەی نەخۆشخانە و بەشی مانەوەی هێزی ئینتزامی و بەشی وێنە هەڵگرتنەوە، مامۆگرافی و بەگشتی تەواوی هۆڵەکانی نەخۆشخانە".
لە درێژەی چالاکییەکاندا لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ئەندامان و تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری "میاندواو" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
شوێنی چالاکییەکان بریتین لە: "تێرمیناڵی میاندواو، بلواری وەلیعەسر، جادەی بۆکان ـ میاندواو بە گشتی، ئاواییەکانی سەوڵیتەپە، عەسکەرئاباد، برایمئاباد، حاجیئاباد، قورمیش، کانیسەیران، کولتەپە، قولەر، ئەشکەوتان، کانیشقاقان، ناچیت، ئوچتەپە و داشبەند".