کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تاران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:18 - 17 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تارانی پێتەختی ئێران، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردووەتەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شەقامی "سۆهرێوەردی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا تێکۆشەرانی دێموکرات بەردەوام لە تاران بە شێوازی جۆارجۆر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هاوکات ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە تاران لە دوای هێرشی سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایانگەیاندبوو: "ئەگەر ڕێژیمی ئێران واز لە داگیرکردنی کوردستان نەهێنێت، ئێمە تاران دەکەینە سەنگەری خەبات دژی ڕێژیمی ئێران".