کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تاران بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

13:22 - 7 گەلاوێژ 2720

لایەنگرانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە تاران، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و دروشمی حیزبی و یوبیلی ئەڵماسیی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەت بە یوبیلی ئەڵماسیی حیزبی دێموکرات، یادی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت.

وەفاداران بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات لە شەقام و گەڕەکەکانی "دەوڵەتـ"ـی تاران، ئەو چالاکییەیان بەڕێوە بردووە و وەفاداریی خۆیان بە ڕێگا و ئامانجی حیزبەکەیان نیشان دا.