کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تاران و کەرەج چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو

11:30 - 11 جۆزەردان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە  ''ڕەزی ئاباد'' و مەیدان ''ئازادی''ی تاران و شاری کەرەج بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر پشتیوانی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکیانەدا بەبۆنەی گەڕانەوەی ''عوسمان مستەفاپوور'' زیندانیی سیاسیی کورد بۆ باوەشی حیزب پیرۆزباییان لە ناوبراو و حیزبی دێموکرات کرد و پۆستێری تایبەت بە گەڕانەوەی ناوبراویان بڵاو کردووەتەوە.

لە درێژەی ئەو چالاکیانەدا تراکتی تایبەتی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات لەهەمبەر بە تێرۆریست ناساندنی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان لە نێو هەندێک لە کوچە و شەقامە سەرەکییەکانی ئەو دوو شوێنەدا بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها ڕێز و ئەمەگداری خۆیان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕیوە و خۆیان بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە زانی.