کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

13:29 - 30 بانەمەڕ 2720

لە گوندی ''تەنگیسەر'' سەر بە ژاوەرۆی سنە، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا، لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک: ''ڕاسان تا لووتکە بەردەوامە، بژی کوردستان و بژی کورد''، پشتیوانیی خۆیان بۆ حیزبەکەیان دووپات کردەوە.

هەروەها لەو چالاکییەدا، ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کێشاوەتەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕیوە.