کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە جادەکانی غەزە وێنەی "قاسم سلێمانی" هەڵواسراوە

12:32 - 10 بەفرانبار 2720

ملیشیا چەکدارەکانی فەلەستین مانۆڕێکی هاوبەشیان لە غەزە بەڕێوە برد و هەڕەشەیان لە ئامریکا و ئیسرائیل کرد. لەو مانۆڕەدا وێنەکانی "قاسم سلێمانی" لە ڕێگای کەنارئاوی غەزە هەڵاوسراوە.

لە سەرەتای مانۆڕەکەدا چەند مووشەکێک لەلایەن ملیشیا چەکدارەکان لە جادەی کەنارئاوی "غەزە"وە بۆ نێو دەریای "ناوەڕاست" هاویشتراوە.

باریکەی "غەزە" لەژێر کۆنترۆڵی "حەماس" و چەند گرووپی میلیشیای دیکە بۆ نموونە "جەهادی ئیسلامیـ"ـدایە و ئەو مانۆڕەش لەلایەن فەرماندەیی هاوبەشی ئەو گرووپانە ڕاگەیەندراوه.

دوای وتاربێژیی "ئەبوو حەمزە" وتاربێژی "جەهادی ئیسلامی" ٨ مووشەک لە ئاسمانی غەزەوە بۆ دەریای "مەدیتەرانە" هاویشتراوە.

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ئەو مانۆڕە هاوبەشانەی کە ملیشیاکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێران ئەنجامی دەدەن تەنیا بۆ نیشاندانی ئەوەیە کە لە ئەگەری هێرشی ئامریکا بۆ سەر ئێران لە کۆتایی دەسەڵاتی "ترامپـ"ـدا ئامریکا و ئیسرائیل  ئاگادار بن تووشی چ هەڵەیەک دەبن.