
ڕێکەوتی ۱۳ی خەزەڵوەری ۲۷۲۱ی کوردی بڕوانامەی ڕێنووسی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لقی جوانڕۆ پێشکەش بە دەرچووانی خولەکە کرا.
لقی جوانڕۆی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان بە نوێنەرایەتیی خاتوون "سروە مورادی” لەژێر چاودێری و سەرپەرەستیی نووسینگەی ناوەندی "فێرگەی بەیان و ئەنجومەنی ئەدەبیی خانای قوبادی" ئەرک و خزمەتی خۆی لە ڕێکەوتی ۱۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دەستی پێ کرد.
ئەو ناوەندە تا ئێستا چەندین خولی تایبەتی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی بەڕێوە بردووە.