کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە جوانڕۆ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

13:43 - 1 جۆزەردان 2720

 ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە قەڵای جوانڕۆوە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبەکەیان ڕاگەیاند.

قارەمانانی دێموکرات لە قەڵای جوانڕۆ بە بڵاوکردنەوەی نووسراوە و دروشمی حیزبی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا، بە نووسینی دروشم و نووسراوەی وەک: ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بژی پێشمەرگە و وتە بەنرخەکانی دوکتور قاسملووی ڕێبەر'' شاری جوانڕۆیان ڕازاندەوە.

لە قەڵای لەگیراننەهاتووی جوانڕۆوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.