کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە حەوت ساڵی ڕابردوودا یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تمەن داهاتی سەرانەی خەڵک کەم بووەتەوە

12:57 - 6 بانەمەڕ 2721

ماڵپەڕی "نەوەدی ئیقتسادی" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەپێی ئاماری بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران، نێونجی داهاتی سەرانەی خەڵکی ئێران لە ٧ ساڵی سەرکۆماریی دەوڵەتی ڕووحانیدا ٢٠ لەسەد بەنیسبەت پێشوو کەمتر بووە.

نێونجی داهاتی سەرانەی خەڵکی ئێران پێشتر ٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار تمەن بووە و لە کاتی سەرکۆماریی ''حەسەن ڕووحانی'' بۆ ٥ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار تەمەن دابەزیوە.

بە واتایەکی دیکە بەهۆی سیاسەتە ناکارامەکانی ڕێژیمی ئێران دۆخی ئابووری و بژێویی ژیانی خەڵک هەروا بەرەو خراپی دەڕوات و لە حەوت ساڵی ڕابردوودا بە شێوەی نێونجی یەک ملیۆن و ٣٧٠ هەزار تمەن لە داهاتی خەڵکی ئێران کەم بووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی پێشبینیی بانکی جیهانی، ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران بە شێوەی نێوەنجی لە سەرەوەی ٢٠ لەسەد بەراورد دەکرێت و بە بەردەوامبوونی بەربەستە ماڵییەکان و بەرزیی هەڵاوسان، گوشاری ئابووری لەسەر بنەماڵە دەستکورتەکان درێژەی دەبێت.