کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا دروشم بە دژی ڕێژیمی ئێران بەرز کرایەوە

17:46 - 16 رەزبەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر دەیان خۆپیشاندەر لە ڕێوڕەسمی عاشورادا لە شاری "کەربەلا" دروشمیان بە دژی ڕێژیمی ئێران بەرز کردەوە.

بەپێی هەواڵەکان لە شاری "کەربەلا" خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەی کوژراوانی ساڵی ڕابردوو لە عێراق، ڕق  و بێزارییان لە ڕێژیمی ئێران دەربڕی.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەنەتەوە هێزە ئەمنییەتییەکان بە جلوبەرگی سەربازییەوە دەرکەوتوون و خۆپیشاندەرانیان سەرکوت کردووە.

 لەم خۆ پیشاندانانەدا نزیک بە٥٠ کەس بریندار بوونه.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا خەڵکی عێراق، بێزاریی خۆیان لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی عێراق دەربڕیوە و خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانیان وەک قاتڵ و هۆکاری سەرەکیی بشێوییەکانی ئەو وڵاتە ناو بردووە.

هەروەها تێرۆری شرۆڤەکار و پسپۆڕی ستراتیژی "هیشام ئەلهاشمی"، لە عێراقدا ناڕەزایەتیی خەڵکی عێراقی دژی ڕێژیمی ئێرانی لێکەوتەوە.