کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە درێژەی چالاکیی ئەنجومەنەکانی مەریواندا، وانه و پیشانگای پێشگیری لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو

17:05 - 10 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: دوو ئەنجومەنی شاری مەریوان لە درێژەی کار و چالاکییە مەدەنییەکانیاندا وانه و پێشانگای تایبەت بە پێشگیری لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکانیان بەرێوە برد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەنجومەنی \'\'ژیانەوە\'\'ی شاری مەریوان و ئەنجونەنی ئەدەبیی \'\'نێ\'\' لە هەوڵێکی هاوبەشدا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، وانەی ئامووزشی و پیشانگایەی تایبەتیان بۆ بەرەنگاربوونەوە و پێشگرتن لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوە برد.

پیشانگا و وانەی بەرەنگاربوونەوە دژی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە گوندی \'\'نێ\'\' سەربە شارستانی مەریوان بەڕێوەچوو کە لەلایەن هاووڵاتییان بە گەرمی پێشوازیی لێ کرا.

دامەزراوە و رێکخراوە ناحکوومییەکان (N.G.O) لە شارستانی مەریوان بوونەتە بنکەی هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگییەکان کە رۆژ بە رۆژ زیاتر هاووڵاتییان بۆ هارێکاری گشتی، چالاکیی خۆڕسک و هەمەلایانە لە بوارەکانی ژینگە، فەرهەنگ و هونەر و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و فەرهەنگ سازی لە بوارەکانی پێشگرتن لە راو و تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە دەوری یەکتر کۆ دەکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە دوێنی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی جۆزرەدانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی تازە دامەزراوی \'\'ئاژوان\'\' لە شاری کامیاران لە یەکەم هەوڵی ژینگەپارێزیی خۆیدا بە هاریکاریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان، زبڵ و پاشماوەی بناری سەیرانگای \'\'کەوار\'\'یان کۆ کردەوە.