کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دوای "ڤێنێزۆئێلا" ئێران پلەی دووەمی "چارەڕەشیـ"ـی لە جیهاندا هەیە

12:26 - 9 رەزبەر 2720

هەڵاوسان، گرانی، گەندەڵیی ماڵی، دۆخی خراپی ئابووری، کێشە کۆمەڵایەتیییەکان، کەلێنی قووڵی چینایەتی و گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا، ڕێژیمی ئێرانیان گەیاندووەتە پلەی دووەمی وڵاتانی چارەڕەش لە ئاستی جیهاندا.

بەپێی پێوەری جیهانیی چارەڕەشی، ڤێنێزۆئێلا بە ڕێژەی ٤/٧٩ـ  پلەی یەکەم، ئێران بە ڕێژەی ٦/٦١ـ  پلەی دووەم و سێربستان بە ڕێژەی ٨/٤٤ـ  پلەی سێیەم لە ڕیزبەندیی ئەو پێوەرەدایە.

بەپێی ئەو پێوەرە هەر کام لە وڵاتانی ژاپۆن، قەتەر، ئاڵمان و ئامریکا لە ڕیزبەندی باشترین وڵاتانی جیهاندان کە هەڵاوسانی ئابوورییان زۆر کەمە و بێکاری لە نزمترین ئاستی خۆیدایە.

وڵاتگەلێک وەک فەلەستین، تورکیە و پاکستان سەرەڕای بوونی شەڕ و نائارامی و گەمارۆی ئابووری لەسەر وڵاتەکەیان، پێوەری چارەڕەشییان لە ئاستێکی باشدایە.

پێوەری چارەڕەشی بەپێی کۆی نرخی هەڵاوسان و نرخی بێکاری دیاری دەکرێت.