![](/content/upload/1/news/50024_w920.jpg)
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ئاماریی ڕێژیمی ئێران، لە ٥٣ خۆراکی چاوەدێریکراو لە مانگی گەلاوێژدا، ٤٤ خۆراک ئەزموونی نرخی لەڕادەبەدەریان بەخۆیانەوە بینیوە.
بەتایبەت خۆراکی سەر سفرەی خەڵک وەکوو نان، برنج و دانەوێڵە بەنیسبەت مانگی ڕابردوو ٣ لەسەد بەرز بووەتەوە.
هەروەها گۆشتی سوور و سپی لە مانگی گەلاوێژدا ٧ لەسەد گرانتر بووە.
هێلکە کە خوانی سەرەکیی هەر بنەماڵەیەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا هەر شانە ٩ لەسەد بەرز بووەتەوە.
لەنێو ئەو خواردەمەنیانەدا، بەرهەمەکانی کشتوکاڵی بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەمووان گرانترن، لەوانە نرخی گێزەر پتر لە ٢٥٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.
جگە لە گرانیی خواردەمەنییەکان کێش و قەبارەی قوتووەکانیش وەکوو قوتووی شیر دابەزیوە و بچووکتر بوونەتەوە.
لەدوای هەڵاوسانی بوورس، زێڕ، دراو و خانووبەرە، بەردەوام نرخی خواردەمەنییەکانیش بەرز دەبێتەوە و ئەوەش نیشانەی هەڵاوسانێکی چڕوپڕ و لەڕادەبەدەرە کە دەبێ خەڵکی ئاسایی جەورەکەی بکێشێت.