کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دەڤەری "مەرگەوەڕ"ی ورمێ هەڵمەتێکی بەڕووچاندن بەڕێوە چوو

10:47 - 1 سەرماوەز 2720

گرووپێکی شاخەوانی لە "ورمێ" بە هاوکاریی چالاکانی ژینگەیی ئەو شارە، هەڵمەتێکی بەڕووچاندنیان لە داوێنی کێوی "ئاز" لە دەڤەری "مەرگەوەڕ" بەڕێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەزەڵوەر، گرووپی شاخەوانیی "بێنار مەرگەوەڕ" لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا بە هاوکاریی دۆستانی سروشت و پارێزەرانی ژینگە لەو دەڤەرە ژمارەیەکی زۆر بەڕوویان چاندووە.

لە ماوەی سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لە زۆربەی شارەکانی  کوردستان چەندین هەڵمەتی ژینگەیی بەڕێوە چووە.

پێشتریش ژینگەوانانی شاری "سەقز" بە هاوکاریی گرووپی شاخەوانیی "گردەکۆ" لە بەرەبەری هاتنی وەرزی زستاندا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە بردبوو.

لەو چالاکییەدا شیفی بن دارەکانی نێوشاریان بڕیوە و نێوشاریان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردبووەوە و دوو سەد نەمامیان بە مەبەستی پەرەپێدانی دارستان و پاراستنی زیاتری ژینگە چاندبوو.

هەروەها ساڵانە ئەنجومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان چەندین هەڵمەتی ژینگەیی بەڕێوە دەبات.