کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زیندانی سنە گوشار دەخرێتە سەر زیندانییانی سیاسی

10:18 - 14 خەزەڵوەر 2720

لە زیندانی شاری سنە کاربەدەستانی ئەو زیندانە گوشار بۆ سەر زیندانییانی سیاسی دێنن و شەڕی ڕەوانییان لەگەڵ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو به ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، "جەبار نیک نەفس" بەڕێوەبەری نێوخۆی زیندانی سنه، گوشار بۆ سەر زیندانییانی سیاسی دێنێت و شەڕی ڕەوانی بۆ زیندانییان دروست دەکات.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم لە زیندانی سنه بە شێوەی سیستماتیک گوشار دەخاتە سەر زیندانییانی سیاسی و دۆخێکی نائەمنیی ڕەوانییان بۆ دروست دەکات.

لە زیندانی سنه ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییانی سیاسی بوونیان هەیە کە کاربەدەستانی ڕێژیم وەک ئەشکەنجە گوشاری ڕۆحی و ڕەوانییان بۆ دێنن.

به‌رپرسانی ئەو زیندانە هیچ و‌ڵامێكی ئه‌وتۆ به‌ داواكاریی زیندانییه‌كان ناده‌نه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جاریش به‌ بێ‏ حورمه‌تی كردن‌ وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌.

 زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌ كه‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیندانی، به‌تایبه‌ت زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی له‌خۆ گرتووه،‌ له‌ ١٠ به‌ندی سه‌ره‌كی پێک ‎دێت‌.