کۆمەڵێک لە زیندانییانی زیندانی ناوەندیی شاری سەقز بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە زیندانی ئەو شارە ڕێزیان لە پێشمەرگەی کوردستان گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە زیندانی ناوەندیی سەقز کۆمەڵێک لە زیندانیان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەوە چالاکییان بەڕێوە بردووە و ئەو ڕۆژەیان پیروز کرد.
هاوکات زیندانیان وێنەی دوکتور "قاسملوو"یان لەگەڵ دروشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوز لە ناو زینداندا بڵاو کردووەتەوە.