کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زیندانی ناوەندیی سنە زیندانییانی سیاسی لە ژێر گوشار دان

12:14 - 20 خەزەڵوەر 2720

کاربەدەستانی ڕێژیم لە زیندانی ناوەندیی سنە بە ئەنقەست گوشار بۆ زیندانییانی سیاسی دێنن هەتا بەم شێوەیە دۆسیەسازیی دیکەیان بۆ بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" کاربەدەستان و مەئموورانی زیندانی ناوەندیی سنه بە مەبەستی گوشاری ڕۆحی و ڕەوانی بۆ سەر زیندانیانی زیندانی ناوەندیی سنه لە هەر پلانێک کەڵک وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەکان کاربەدەستانی ئەو زیندانییە، زیندانییانی سەلەفی و داعشی لەگەڵ زیندانییانی سیاسی تێکەڵ دەکەن و بەم هۆیەوە ناکۆکی لە نێو بەندەکانی زیندانیانی سنە دروست دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" باسی لەوە کردووە ئامانجێکی کە ڕێژیم لەو کارە هەیەتی ئەوەیە کاتێک زیندانییانی سیاسی ناڕەزایەتی دەردەبڕن کاربەدەستانی زیندان وەک ئاژاوەگێڕ لە قەڵەمیان دەدەن و لە دۆسییەکانیاندا دەیچەسبێنن و دواتر ئیزنی مەرەخەسی بە زیندانیانی سیاسی نادەن.