کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساڵوەگەڕی شەهیدانی کۆساڵان لە چەندین شوێنی سنە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

18:54 - 4 پووشپەڕ 2722

ئەندامان و لایەنگرە تێکۆشەرەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە لە ساڵوەگەڕی شەهیدانی کۆساڵان لە چەندین شوێنی ئەو شارە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە پێشمەرگەکانی شار چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە: "گۆڕەپانی فەیزاوا، شەقامی فەراح، شەقامی حەسەن ئاوا، شەقامی تاج، شەقامی ئەدەب، شەقامی دیدگا، جام جەم، شاڵمان، علووم پزشکی، بەهاران، گۆڕەپانی قوبا، شەقامی پارکی منداڵ، شەقامی تەکیە و چەمەن، جامی، شەقامی غەفوور، گۆڕەپانی هەورامان، چوارڕێیانی عەباساوا، شەقامی یازدە میتری، شەهرەکی ئەندیشە، سێڕێیانی جەهاد، گۆڕەپانی دایک، چوارڕێیانی ژاندارمێری، ئاویەر، گۆڕەپانی گاز، شەقامی کشاوەرز، شەقامی ئەردەڵان، شەقامی شێخان، گۆڕەپانی کاریگەر، شەقامی شەورا، شەقامی خەسراوا، گۆڕەپانی شافعی، گۆڕەپانی زەفەریە، حاجیاوا، چوارڕێیانی حاجیاوا، شەقامی ٢٢ی گوڵان، پردی مەردۆخ، شەقامی کوردستان، سێڕێیانی شاپوور، شەقامی وەلیعەهد، چوارباخ، خوار گۆڕەپانی ئەمین، شەقامی گوڵشەن، گۆڕەپانی نەبوەت، شەقامی سیرووس و سێڕییانی باخی میللی".

ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی حیزب و گەل وێڕای بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییانە یادی شەهیدانی "کۆساڵانـ"ـیان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ ڕۆحی پاکی ئەوان نوێ کردووەتەوە و بەڵێنییان داوە کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی شەهیدانی سەربەرز دەبن.