تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەی شەهید "خدر خزری" ناسراو بە "خدرە سوور" لە کێوی "تەرەغە"ی بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لەگەڵ ڕێبازی شەهید "خدر" و هەموو شەهیدانی کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغیی لێ بەڕێوە چووە بریتین لە: "گڵکۆی شەهید خدرە سوور و جادەی گوندەکانی ساردە کوێستان، زیڕاندۆڵ، خورخورە، پردی خوڵاماڵی و جادە شاریکەند بۆ بۆکان". بە ئاڵای کوردستان، ئارمی حیزب، لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و نووسینی دروشمی سەرکەوێ ڕاسان چالاکیی بەرینی تەبلیغی کراوە.
شەهید "خدر خزری" ناسراو به "خدره سوور" ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی له مه‌هاباد له‌دایک بووه.
کاتێک پەیوەست بە حیزب دەبێت وه‌ک پێشمه‌رگه له لکی ٣ی هێزی "پێشه‌وا" ده‌ستی به تێکۆشانی حیزبی کرد. به‌هۆی لێهاتوویی و ئازایه‌تی توانی پله‌کانی به‌رپرسایه‌تی تێپه‌ڕ بکات. ساڵی ١٣٦٠ کرا به سه‌رده‌سته، ساڵی ١٣٦١ کرا به جێگری لکی ٣، ساڵی ١٣٦٢ کرا به فه‌رمانده‌ری لکی ٣، ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی کرا به جێگری هێزی "پێشه‌وا". ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بوو به فه‌رمانده‌ری هێزی پێشه‌وا و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی شارستانی مه‌هاباد.
ناوبراو ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە شەڕێک لە "تەرەغە"ی بۆکان شەهید کرا.