کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساڵی رابردوودا ژماره‌ی دەسبەسەر کراوه‌کانی چالاکی بوارە جۆراوجۆرەکان گه‌یشته ١٦٧١

01:39 - 1 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: لە درێژەی یەک ساڵی رابردوودا ١٦٧١ چالاکی بوارە جۆراوجۆرەکانی پیشەیی، فەرهەنگی، ژنان و ... هتد دەسبەسەر کراون.

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران، ١٠٦ چالاکی پیشەیی، ٦٩٢ چالاکی نەتەوەیی، ٢٩٠ چالاکی کەمایەتییە مەزهەبییەکان، ٣٦٥ چالاکی بواری ئەندیشە و رادەربڕین، ٥٢ چالاکی خوێندکاری، ٧ چالاکی ژنان، ١٢٠ چالاکی فەرهەنگی، ٤٥ چالاکی کرێکاری و ٣ منداڵ دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئەم راپۆرتە دەسبەسەر کراوانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، لەهەمبەر ساڵی رابردوو ٣% زیادی کردووە.
لە نێوان ئەم دەسبەسەر کراوانەی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا، پیشەیی ٥٤%، فەرهەنگی ٦٢%، نەتەوەکان ٣٥%، ژنان ١٤% و منداڵان ١٠٠% رووی لە زیاد بوون کردووە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، لە تێکڕای ١٦٧١ چالاکی دەسبەسەر کراو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ساڵی رابردوو، ١٠١٠ چالاک بە شێوەی جیاجیا و ٦٦١ چالاکی دیکەش بە بێ‌ئاشکرا بوونی ناو و ناسنامەیان دەسبەسەر کراون.