کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساڵیادی حەماسەی کۆساڵاندا لە نییەر ئاڵای کوردستان هەڵ درا

12:43 - 7 پووشپەڕ 2721

بەبۆنەی یادی شەهیدانی حەماسەی کۆساڵان لە گوندی نییەر ئاڵای کوردستان لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە هەڵ درا.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نییەر، لە ساڵیادی حەماسەی کۆساڵان و شەهیدانی بەرزەناوی ئەو حەماسەیە، لەسەر بەرزاییەکانی ئەو گوندە ئاڵای کوردستانیان هەڵدا.

ئەندامانی حیزب لەو یادکردنەوەیەدا لە بڵندگۆی مزگەوتەکانی گوندەوە سروودی "ئەی ڕەقیبـ"ـیان بڵاو کردووەتەوە.

پایەگای ڕێژیم لەو گوندە هەتا کاتی تەواوبوونی سروودەکە ڕاوەستاون و پاشان ڕوویان کردووەتە شوێنی چالاکییەکان.

ئەو چەشنە چالاکییانە کە هەموو ساڵێک و بە شێوەی بەردەوام ئەنجام دەدرێت وەفایەکە بۆ یاد و ناوی شەهیدانی سوورخەڵاتی خەباتی نەتەوایەتیی حیزبی دێموکرات.