کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری "نێـ"ـدا شارەدێی نێ میلیتاریزە کرا

17:39 - 29 سەرماوەز 2720

هێزەکانی ڕێژیم لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەدێی "نێ"ـدا، ئەو گوندەیان میلیتاریزە کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، خەڵکی شارەدێی نێ ویستوویانە بۆ ساڵیادی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری خەڵکی ئەو گوندە ڕێوڕەسمێک بەڕێوە ببەن کە هێزەکانی ڕێژیم پێشیان پێ گرتوون.

هێزەکانی ڕێژیم لەو ڕۆژەدا شارەدێی منێـ"ـیان تەنیوە و دەوری ماڵی "فەرهاد و ئازاد خۆسرەویـ"ـیان گەمارۆ داوە.

هەروەها هێزەکانی ڕێژیم دوو برای دیکەی ئەو دوو کۆڵبەرەیان بۆ ماوەیەکی نادیار دەسبەسەر کردووە.

مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٨ی هەتاوی دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی "فەرهاد خوسرەوی" تەمەن ١٤ ساڵ و "ئازاد خوسرەوی" تەمەن ١٧ ساڵ بەهۆی سەرمابردوویی و مانەوە لە بەفردا لە گەردەنەی تەتەی هەورامان، ڕەق هەڵاتن و گیانیان لەدەست دا.